ئەمڕۆ یەکشەممە ۲۱/٩،وەرزی نوێێ خوێندنی ساڵی ۲۰۲٥ ـ ۲۰۲٦، لەهەرێمی کوردستان دەستی پێکرد، دەستپێکردنی خوێندنی ئەمساڵ لەکاتێکدایە، مامۆستایان پارەی ٨۱ ڕۆژ دەوامکردنیان لای حکومەتی هەرێمە.
لەکاتێکدا خوێندن لەناوەندەکانی خوێندن، دەست پێدەکات، تا ئێستا مامۆستایان و مووچەخۆران لەچاوەڕوانی هەواڵی هات و نەهاتی مووچەی مانگەکانی ۷ و ٨ و ۲۰ ڕۆژی مانگی ۹ی ئەمساڵن.
هەرچەندە ئەمساڵ بەفەرمی بایکۆت ڕانەگەیەنرا، بەڵام کردنەووەی دەرگای قوتابخانەکانیش لەهەندێک جێگا بە کپی دەستی پێکردو تەنانەت هاو شێوەی ساڵانی رابردوو، زەنگی دەستپێکردنەوەی خوێندنیش لێنەدرا و مەراسیم سازنەکرا.