
سلێمانی / ١٨-١٢-٢٠٢٥لە چوارچێوەی بەسەرکردنەوەی بەردەوامی تێکۆشەرانی ڕێگای ئازادی، ڕۆژی پێنجشەممە وەفدێکی حزبی شیوعی کوردستان بەسەرۆکایەتی هاوڕێ (ئەبو کاروان)، سکرتێری حزب و بەیاوەری ژمارەیەک لە هاوڕێیان، سەردانی تێکۆشەر و ئەندامی حزب هاوڕێ (وەستا بابە)ی بەرگدروویان کرد.
ڕێزگرتن لە مێژووی خەبات
لەم بەسەرکردنەوەیەدا، هاوڕێ سکرتێری حزب و وەفدی یاوەری، لە نزیکەوە لە تەندروستی و بارودۆخی ژیانی هاوڕێ (وەستا بابە)یان پرسی. هاوکات سڵاو و ڕێزی گشت هاوڕێیانی حزبیان پێگەیاند و وەک وەفایەک بۆ ساڵانی کار و تێکۆشانی، پێزانینی خۆیان بۆ مێژووی پڕ سەروەری ئەو تێکۆشەرە دەربڕی.
خۆشحاڵی و بەردەوامی
لای خۆیەوە، هاوڕێ (وەستا بابە) خۆشحاڵی خۆی بۆ ئەم بەسەرکردنەوەیەی هاوڕێیانی دەربڕی. ئەم دیدارە لە کەشێکی گەرم و پڕ لە ڕێز و سۆزی هاوڕێیانەدا بەڕێوەچوو، کە تێیدا جەخت لە گرنگی پەیوەندی و بەسەرکردنەوەی ئەو کەسایەتییانە کرایەوە کە تەمەنی خۆیان لە پێناو دۆزی گەل و نیشتمان و حزبدا بەخشیوە.
