هاوڕێ کرێکار- گەرمیان

لەسنوری قەزای کەلار ، بەهۆی کێشەی زەوی وزارەوە چوار کەس کوژران.ڕووداوەکە دوانیوڕۆی ئەمڕۆ بووە.

بەپێی زانیارییەکان، ڕووداوەکە لەگوندی خاڵەبەگ بووەو شەڕو ڕووبەرووبونەوە ڕوویداوە و چوار برا کوژراون و حەوت کەسی دیکەش بریندارن.

لەئێستادا، تەرمەکان گوزراونەتەوە بۆ نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار لەکەلار.

رەفیق قادر بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فریاكەوتنی شەهید هەژاری كەلارلە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا:

- لە رووداوی شەڕە خێزانیەكەی كەلاردا (4) كەس كوژراون و (7)ی دیكەش بریندارن.

- بەشێك لە بریندارەكان برینەكانیان سەختەو بەشێكیان برینەكانیان سوكە.

ناوی كوژراوەكان:

- بێستون حەسەن

- فەرەیدون حەسەن

-فەرهاد حەسەن

-نەوزاد محەمەد

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا