
دوای ئەوەی ئێوارەی ئەمڕۆ، لەڕووداوێکی دڵتەزێندا، چوار هاوڵاتی پێکەوە کوژران و ۷ هاوڵاتی دیکەش برینداربوون، بەهۆی کێشەیەکی کۆنی زەوی و زارەوە، مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.
حزبی شیوعی لەڕاگەیەنراوەکەیدا، حکومەت و دەزگا فەرمییە پەیوەندیدارەکانی بەکەم تەرخەم دەزانێت لەسەر ئەم پرسانە وپێێ وایە، کێشەکان وەک خۆی نەگەیەننە بنبەست و بەنیوچارەسەر دەیهێڵێتەوە.
ڕاگەیەنراوەکەی مەلبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستن
حزبی شیوعی ، دڵگرانین بە کوژرانی هاوڵاتیان و داوا داواکارین حکومەت بەئەرکی خۆی هەڵسێت
دوانیوەڕۆی ئەمرۆ، لەسنوری قەزای کەلار ، لەگوندی چەمە بسمیلا، لە ڕووداوێکی نەخوازراودا، چوار هاوڵاتی پێکەوە ژیانیان لەدەست دا و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، ئەم هەواڵە نیگەران و دڵتەنگی کردین.
بۆیە لە ئاست ئەم جۆرە ڕووداوانە حکومەتی هەرێم و دەزگا فەرمی و پەیوەندیدارەکانی ناوچەکە بە بەرپرسیار دەزانین و پێمانوایە وەک پێویست کێشەو گرفتەکانی هاوڵاتیان و بەتایبەت کێشەکانی زەوی و زار ناگەیەنێتە بنبەست و چارەسەری تەواوەتی ناکات و ئەمەش وادەکات کێشەکان وەک خۆی بێنێتەوە و دواتر کارەساتی لەم شێوەیەی ئێوارەی ئەمرۆی لێبکەوێتەوە.
وێڕای ئەوەی بەناوی مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوزدستانەوە پرسە و سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی خانەوادەی ئەم قوربانیانەدەکەین و هیوای سەبوری و ئارامی بۆ خانەوادە بەڕێزەکانیان دەخوازین ، داواکارین هەموولایەک بە ئارامی و دڵفراوانیەوە هەوڵی چارەسەرکردن و ڕاگرتنی ئەم بارودۆخە بدات و نەهێڵرێ چیتر خوێن بڕژێ و هیوای زووچاکبوونەوەش بۆ بریندارەکان دەخوازین
مەڵبەندی گەرمیانی حزبی شیوعی کوردستان
2025/12/19