
ئەمڕۆ ١٦ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، لە بارەگای کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی کوردستان ، هاوڕێیان ئەبوکاروان سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و سوبحی مەهدی و باباعەلی جەباری و نیعمەت مەعروف ئەندامانی م.س و عوسمان زیندانی ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی، پێشوازییانکرد لە شانێکی حزبی دیموکراتی کوردستانی ئێران ،
شاندەکە پێکهاتوو لە مستەفای هیجری سکرتێری گشتی و شاندێکی هاوڕێی ، سەرەتا شاندی میوان پیرۆزباییان لە سەرکەوتن و کۆتاییهێنان بەئەرکەکانی کۆنگرەی هەشتەمی حزبمان وپیرۆزباییان لە هاوڕێی سکرتێرو ئەندامانی نوێی کۆمیتەی ناوەندی کردو هیوای سەرکەوتن و بەردەوامی خەبات و تێکۆشانیان بۆخواستن.
پاشان هەردوولا دۆخی باشور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دۆخی هەردوو ووڵاتی ئێران وعێراق وناوچەکە ،وابەستە بە ئەگەرو پێشهاتەکان گفتوگۆیان لەسەرکرا.
لە کۆتاییدا هەردوو حزب جەختیان لەسەر بەردەوامی و پتەوکردنی پێوەندی مێژوویی نێوانیانیان کردەوە.
