سەروتاری رێگای كورستان

 

لافاوەکەی چەمچەماڵ، تەنیا کارەساتێکی سروشتی نەبوو، بەڵکو پەردەی لەسەر ناوچەیەکی تری پەراوێزخراوی کوردستان لادا. ئەم ڕووداوە ئەو ڕاستییەی لە هەناوی ئەم سیستەمە سیاسییەدا دەرخست، کە جیاوازییە چینایەتییەکان گەیشتوونەتە ئاستێک، تەنیا تاکەکان ناگرێتەوە، بەڵکو لەسەر بنەمای جوگرافیش ناوچەکان پەراوێز دەخات و بە شێوەیەکی نایەکسان مامەڵەیان لەگەڵ دەکات.

ئەم دۆخە سەلماندی، کە سەرەڕای بوونی سامانێکی سروشتیی زۆر و دەوڵەمەند، بەهۆی سیاسەتی جیاکاری و نەبوونی کەمترین بنەماکانی دادپەروەرییەوە، هەزاران هاووڵاتی لە سادەترین مافە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانیان بێبەش کراون.

چەمچەماڵ نموونەیەکی زەقی ئەم نادادپەروەرییەیە؛ ئەم شارە (١٠٠٪)ی غازی ماڵان بۆ هەموو هەرێمی کوردستان دابین دەکات و بەشێکیشی هەناردەی دەرەوە دەکرێت. ڕۆژانە (٥٠٠) ملیۆن پێ سێجا غازی سروشتی بەرهەم دەهێنێت کە دەکاتە (٨٠٪)ی سەرچاوەی وزەی کارەبای هەرێم. کەچی لە بەرامبەردا، بەهۆی نەگرتنە ئەستۆی لایەنی کەمی "بەرپرسیارێتیی سیاسی و ئیداری و کۆمەڵایەتی" لەلایەن دەسەڵات و کۆمپانیاکانەوە، بووەتە پەراوێزخراوترین ناوچە. خەڵکەکەی نەک هەر لە داهاتەکەی سوودمەند نین، بەڵکو لەگەڵ گۆڕانکارییەکانی کەشوهەوادا، باجی پیسبوونی ژینگە و مەترسییە تەندروستییەکان دەدەن.

ئەم کارەساتە جارێکی تر ئەو ڕاستییەی دووپات کردەوە، کە کێشەی کوردستان "کەمیی ڕێژەی سامان" نییە، بەڵکو کێشەی سەرەکی، غیابی دادپەروەری و خراپ بەڕێوەبردنە.

باشترین چارەسەر بۆ ئەمڕۆ، گۆڕانکارییەکی ڕیشەییە لە بنەماکانی ئەو سیاسەتە چەوتەی حوکمڕانی، کە نەک تەنیا چەمچەماڵ، بەڵکو زۆرینەی ناوچەکانی تری هەرێمی کوردستانی کردووەتە قوربانی و بە دەستییەوە دەناڵێنن.

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا