
ئەمڕۆ چوارشەممە ١٧-١٢-٢٠٢٥ بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەزانی هەرێمی کوردستان هۆشدارییەکی بەپەلەی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، بەهۆی کاریگەری نزمە پەستانێکی باشووری عێراق، شەپۆلێکی( با)ی بەهێز چەند ناوچەیەکی هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە.
بەپێی ڕاگەیەندراوەکەی کەشناسی، خێرایی با لە هەندێک ناوچەدا گەیشتووەتە 40 کیلۆمەتر لە کاتژمێرێکدا. کاریگەریی ئەم شەپۆلە بە پلەی یەکەم لەسەر ناوچەکانی باشووری هەرێم دەرکەوتووە، لەوانە:
ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان.
پارێزگای کەرکوک.
قەزای چەمچەماڵ و دەوروبەری.
ماوەی بەردەوامبوون:
کەشناسی ئاماژەی بەوەش کردووە، کە پێشبینی دەکرێت چالاکبوونی خێرایی( با )و کاریگەرییەکانی ئەم نزمە پەستانە تا درەنگانی ئەمشەو بەردەوام بێت. داواش لە هاوڵاتیانی ئەو ناوچانە دەکرێت وریای خۆیان بن و ڕێکارە بەرگرییەکان بگرنە بەر بۆ ڕێگری لە هەر ڕووداوێکی نەخوازراو بەهۆی بەهێزیی( با )وە.