
هاوڕێ کرێکار - گەرمیان
دوای نزیکەی ۱٥ کاتژمێر بەسەر تێپەڕبوونی ڕووداوی کووشتنی چوار هاووڵاتیەکەی سنوری قەزای کەلار، پۆلیس هەواڵی دەستگیرکردنی پێنج کەسی ڕاگەیاند، بەپێی زانیارییەکانیش تا ئێستا سێ تۆمەتبار دەستگیرنەکراونن.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی گەرمیان، تایبەت بە ئازادی ڕاگەیاند، ئیوارەی دوێنێ بەڕێوەبەری پۆلیسی گەرمیان، لێژنەیەکی لێکوڵینەوەی لە پۆلیسی کەلار و نەهێشتی تاوان دروستکردووە و ڕایسپاردوون بۆ بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر چۆنیەتی رووداوەکە،
سەرچاوەکە، وتیشی : پۆلیس چوونەتە شوێنێ ڕووداوەکە و هێڵکارییان بۆ تاوانەکە ئەنجامداوە و ڕێکای یاساییان گرتوەتەبەر و دەستیان بەلێکوڵینەوە کردووە، توانراوە لەماوەیەکی کەمدا، سێ کەس بەتۆمەتی بەشداربون و کووشتن لە کوشتنی هاوڵاتیان دەستگیربکەن و دوو کەسی دیکەش خۆیان ڕادەست کردووە.
هەر بەپێی ئەو زانیارییانەی سەرچاوەکەی پۆلیسی گەرمیان، سێ کەسی تر کە بەشداربوونە لە ڕووداوەکە هێشتا دەستگیرنەکراون و داواکراون ئەم زانیارییانە ، سەرەتایین و دوور نیە سبەی کە دەوامی فەرمی دادگا کرایەوە، ڕێکاری دیکە بگیریتە بەر.
جگە لەدەستگیرکردنی ئەم کەسانە، چوار کەس برینداربوونە لەڕووداوەکە و سەر بەخانەوادەی بکوژن، لە ئێستادالەنەخۆشخانەن لەژێر چاودیری پزیشک و هیزە ئەمنیەکان چاودێرییان دەکەن.
ئیوارەی دوێنێ لەگوندی چەمە بیسملای سەر بەقەزای کەلاری ناوەندی ئیدارەی گەرمیان. شەڕو پێکدادان لەنێوان دوو بنەمالە ڕوویداو لەئاکامدا چوار کەس کوژران و ۷ کەسی دیکەش برینداربوون .