
لە شاری کەرکوک کرێکارێک بە تەزوی کارەبا گیان لە دەستدەدات و دوو ئەندازیار و دوو فەرمانبەری فەرمانگەی کارەباش دەستگیر دەکرێن و دەخرێنە ژێر لێکۆڵینەوە.
پەیامنێری ڕێگای کوردستان لە کەرکوک ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە گەڕەکی بارووتخانەی شاری کەرکوک ، لەکاتی چاککردنی کارەبا، کرێکارێک تەزووی کارەبا لێیداوەو دەستبەجێ گیانی لەدەستداوە، بەپێی زانیاریەکانی پەیامنێری ڕێگا، کرێکارەکە ناوی یوسف فەیزوڵایە و تەمەنی 31 ساڵەو دانیشتووی گەڕەکی دەروازەی شارەکەیە.
ووتیشی کرێکارەکە ، کرێکاری فەرمانگەی کارەبا نەبووە، لەلایەن دوو ئەندازیارەوە، لە شوێنی وەستانی کرێکارانی ڕۆژانەوە هێنراوەو خراوەتە سەر ستونی کارەبای هێڵی گشتی و دەستبەجێ کارەبا لێیداوەو گیانی لە دەستداوە.
پەیامنێری ڕێگا ووتیشی، دوای ڕووداوەکە دوو ئەندازیار و دوو فەرمانبەری فەرمانگەی کارەبا، لەلایەن بنکەی پۆلیسی ئازادی دەستگیرکراون و خراونەتە ژێر لێکۆڵینەوە.