سوننەکان لەبارەی کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ، ناکۆکی لە نێوانیان هەیەو کار گەیشتووەتە ئەوەی مەرج بۆ یەکتری دیاری بکەن،ئەمەش وایکردووە تا ئێستا نەتوانن کاندیدی ئەو پۆستە یەکلایی بکەنەوە.

عەمار عەزاوی، سەرکردە لە هاوپەیمانی سەروەری، لە چاوپێکەوتنێکی ڕۆژنامەوانیدا، ئاشکرایکرد، لە سەرەتای دامەزراندنی ئەنجومەنی سیاسی نیشتمانییەوە، رێککەوتن کراوە کە پۆستی سەرۆکی پەرلەمان شایستەی پێکهاتەیەکەیان بێت نەك لایەنێكی دیاریكراو، ئەمەش خاڵێکە کە هەمووان لەسەری کۆکن.

وتیشی، لە دوایین کۆبونەوەی ئەنجومەنی نیشتمانیدا، محەمەد حەلبوسی داوای لە موسەنا سەمەرائی کردووە خۆی بۆ سەرۆکایەتی پەرلەمان کاندید نەکات، لە بەرامبەردا ئەویش خۆی کاندید نەکات، لەبری ئەوان كەسێكی تر خۆی كاندید بكات.

هاوکات تا ئێستا ناکۆکی قوڵ لەنێوان لایەنە شیعەکانیش هەیەو ڕۆژی دوو شەممەی ڕابردوو، لەکۆبونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی شکستیانهێنا ، لە هەڵبژاردنی کاندێدێک بۆ پۆستی سەرۆکایەتی حکومەتی داهاتوو.

ڕکابەری لە نێوان محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی کاربەرێکەر و نوری مالیکی سەرۆکی هاوپەیمانی یاسا بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکی حکومەت توندەە.

هەرچەندە باس لەوە دەکرێت کە مالیکی ئامادەیە، دەستبەرداری خۆ کاندیدکردن بێت و پاڵپشتی لە حەیدەر عەبادی بکات، بەڵام سودانی سورە لەسەر خۆ کاندید کردن و نایەوێت دەست بەرداری ئەو پۆستە بێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا