
ئێوارەی ئەمڕۆ هەینی، کێشەیەکی کۆنی زەویوزار لە سنووری ئیدارەی گەرمیان سەری هەڵدایەوە و بووە هۆی دروستبوونی شەڕێکی چەکداریی خوێناوی لە نێوان دوو بنەماڵەدا کە خزمی یەکترن.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرمی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی گەرمیان، شەڕەکە لەسەر ڕێگای گوندی (خاڵە بەگ)ی سەر بە قەزای ڕزگاری ڕوویداوە. ئەنجامی تێکهەڵچوونەکە بەم شێوەیەیە:
* قوربانیانی گیانی: ٤ کەس لە یەک لایەن گیانیان لەدەستداوە (سێ برا و ئامۆزایەکیان).
* بریندارەکان: ٧ کەس برینداربوون، کە ٦یان بەهۆی سەختی برینەکەیانەوە ڕەوانەی سلێمانی کراون.
لە ئێستادا بە فەرمانی دادوەر پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و هێزە ئەمنییەکان لە ناوچەکەدا بڵاوەیان پێکراوە.