
بەداخەوە هەواڵی کۆچی دوایی خاتوو( فریال سەلیم) مان پێگەیی، لە ناخەوە نیگەران بووین و هاوبەشی غەمتانین، سەرکردە عادل سەلیم و خانەوەدە بەڕێزەکەی لە ڕۆژە سەختەکاندا قوربانیەکی زۆریان بۆ سەربەخۆی و نیشتمانێکی ئازاد دا، هەمیشە لە پێشەوەی خەبات و تێکۆشان بوون، لە پێناوی نەهێشتنی چینایەتیشدا کە ئامانجی حزبی شیوعی بوو لەگەڵ هاوڕێیانیان بەردەوام لەنێو یەک سەنگەردا بوون.
ئێمە لە مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی کوردستان خۆمان بەخاوەنی پرسەکە دەزانین و هاوغەمتانین، دەخوازین دواین ناخۆشی ئەم بنەماڵە بەڕێزە بێت.
مەکتەبی سیاسی
حزبی شیوعی کوردستان
18/12/2025