
ڕۆژی یه‌كشه‌ممه، ١٤-١٢-٢٠٢٥، له باره‌گای كۆمیته‌ی ناوه‌ندی حزبی شیوعی كوردستان له هه‌ولێر، لیژنه‌ی باڵای هاریكاری چه‌پی كوردستان كۆبوونه‌وه. به وته‌ی بابا عه‌لی جه‌باری، ئه‌ندامی مه‌كته‌بی سیاسیی حزبی شیوعیی كوردستان، به گشتی ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه گفتوگۆ كردن بووه له‌سه‌ر بارودۆخی سیاسی ئه‌مڕۆی كوردستان، خراپی گوزه‌رانی هاوڵاتییان و لافاوه‌كه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو.
بابا عه‌لی جه‌باری ئاشكرای كرد، له‌و كۆبوونه‌وه‌یه پڕۆژه‌یه‌كیان ئاماده كردووه، تا ببێته بنه‌مای به‌هێزكردنی كاری هاوبه‌شی لیژنه‌ی باڵای هاریكاری چه‌پ، پڕۆژه‌كه به گشتی له‌سه‌ر بارودۆخی ئه‌مڕۆی كوردستان و عێراق، خراپی ژیان و گوزه‌رانی هاووڵاتیان، هه‌ماهه‌نگی هێز و به‌ره‌ی چه‌پ له كوردستان، كاركردن له‌سه‌ر ئه‌و بنه‌مایه‌ی كه پێشتر كاریان له‌سه‌ر كردووه و به‌رده‌وام دان به كۆوبونه‌وه‌كان بۆ هه‌ماهه‌نگی و پته‌وكردنی به‌ره‌ی چه‌پ له پێناو خزمه‌تكردنی هاووڵاتیانه.
لیژنەی باڵای هاریکاری چەپی کوردستانی، پێكهاتووه له حزبی شیوعیی كوردستان، حزبی زه‌حمه‌تكیشانی كوردستان و بزووتنه‌وه‌ی دیموكراتی گه‌لی كوردستان.
