🔻سەلوا موفرەجی: بایکۆتی دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگا خزمەت بەخەڵک ناکات
🔻تەنها فراکسیۆنی پارتی نەگەراونەتەوە بۆ دانیشتنەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک
🔻ئاڵۆگۆڕی پۆستی پارێزگار ڕێکەوتنی لەسەر کراوەو جێبەجێ دەکرێت
دوای زیاتر لە ساڵێک و چوار مانگ ، دوو ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، لە فراکسیۆنەکانی بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی بایکۆتیان شکاندو گەڕانەوە نێو هۆڵی کۆبونەوەکان و بەشدارییان لە دانیشتنی ئەنجومەنی پارێزگا کرد، لەو بارەیەوە سەلوا موفرەجی ئەندامی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک لە فراکسیۆنی تەقەدوم کە ئەویش ماوەیەکی کەمە گەڕاوەتەوە بۆ دانیشتنەکانی ئەنجومەن بە ڕێگای کوردستانی ڕاگەیاند، ئێمە بەدەنگی خەڵک هەڵبژێردراوین و سەرکەوتین،خەڵک مافی خۆیەتی داوای خزمەتمان لێ بکات، بۆیە ئەبێت ئێمەش خزمەتی خەڵک بکەین، ووتیشی، بینیم بایکۆت بەکار نایات و خزمەت ناکات ، بۆیە گەڕامەوە بۆ دانیشتنەکانی ئەنجومەن تا بتوانم خزمەت بەخەڵک بکەم.
سەبارەت بە بایکۆت شکاندنی دوو ئەندامی ئەنجومەن، لە بەرەی تورکمانی و هاوپەیمانی عەرەبی ، موفرەجی ووتی، بەشداریکردنی ئەو دوو ئەندامە لە دانیشتنی ڕابردووی ئەنجومەن، پەیوەندی بە پرۆژەیەکەوە هەبوو، پێویستی بە وەرگرتنی بڕیار هەبوو، ڕاشیگەیاند، لەدوای ئەو کۆبونەوەیەوە ئەنجومەن هیچ کۆبونەوەیەکی تری ئەنجام نەداوە، بۆیە نازانم ئەو دوو ئەندامە لە کۆبونەوەکانی داهاتوو بەشداری دەکەن خود نا.
سەبارەت بە بەشداری فراکسیۆنە جیاجیاکان لە کۆبونەوەکانی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک، سەلوا موفەرەجی ووتی، هەریەک لە فراکسیۆنەکانی یەکێتی و تەقەدوم و ئەندامێکی بەرەی تورکمانی و ئەندامێکی هاوپەیمانی عەرەبی و نوێنەری مەسیحی و شێخ زاهر عاسی و ڕەعد ساڵح
کە پێشتر ئەندامی عەزم و قیادە بوون، بەشداری لە دانیشتنەکان دەکەن، بەڵام فراکسیۆنی پارتی تا ئێستا نەگەڕاونەتەوە کۆبونەوەکانی ئەنجومەن.
لە بارەی ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگاری کەرکوک ، کە عەرەب و تورکمان سورن لەسەر وەرگرتنەوەی لە کورد، ئەندامەکەی ئەنجومەنی پارێزگای کەرکوک ووتی، پێش پێکهێنانی حکومەتی خۆجێی لە کەرکوک، سەرکردە سیاسیەکان لە بەغدا لەسەر ئاڵوگۆڕی پۆستی پارێزگار، ڕێکەوتون، ڕێکەوتنەکەش جێبەجێ دەکرێت، بەڵام جێبەجێکردنەکە کاتی دەوێت.
ووتیشی جارێ نازانرێت پۆستەکە عەرەب وەری دەگرێت یان تورکمان.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا