
شاندێکی حزبی شیوعی کوردستان کە پێکهاتبوو، هاوڕێیان ئەبوکاروان، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی و سوبحی مەهدی ئەندامی مەکتەبی سیاسی و عوسمان زیندانی و فاخر زاهیر ئەندامانی کۆمیتەی ناوەندی، سەردانی حاکم قادر حەمەجانیان کرد لە شاری سلێمانی و بەگەرمی پێشوازییان کرا.
لە دیدارێکدا هەردوولا بە وردی تیشکیان خستە سەر دۆخی سیاسی ئێستای کوردستان، عێراق و ناوچەکەو گرنگی بەگەڕخستنی پەرلەمان و پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت.
هەروەها پرسی بژێوی هاووڵاتیان وەک خاڵێکی هەستیار باسی لێوەکرا. جەخت لەوە کرایەوە کە بێمووچەیی و کەمیی خزمەتگوزارییەکان بووەتە بارگرانییەکی گەورە لەسەر خەڵک و دەسەڵات بەرپرسیارە لە دۆزینەوەی چارەسەری بەپەلە.
