وتەبێژی سوپای ئیسرائیل دواین ئاماری كوژراوانی جەنگی خۆیان و حەماسی لە سەرەتای شەڕەوە تا ئەمشەو بڵاوكردەوە.
دانیال هاگاری، وتەبێژی سوپای ئیسرائیل لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی "X"، لیستی دوو ئەندامی کەتیبەی 890ی لیوای پەرەشوتانی بڵاوکردەوە، ڕونیکردەوە، کە ئەوان لە کاتی "چالاکی ئۆپەراسیۆنی باکوری کەرتی غەززەگ کوژراون.
سوپای ئیسرائیل پێش راگەیاندنی فەرمیی ئەو سەربازە کوژراوانە کەسوکاری ئەو سەربازانە ئاگاداردەکاتەوە.
بەو راگەیاندنە ژمارەی کوژراوانی سوپای ئیسرائیل لە سەرەتای شەڕەکەوە کە لە 7ی (تشرینی یەکەم/10)وه دەستی پێکردوە، گەیشتوەتە 386 سەرباز و ئەفسەر.
شەڕەکە دوای هێرشێکی بێوێنەی حەماس بۆ سەر باشوری ئیسرائیل لە 7ی مانگی رابردو سەریهەڵدا، کە بوەهۆی کوژرانی نزیکەی هەزار و 200 کەس کە زۆربەیان هاوڵاتی مەدەنی بون، لەنێویاندا ژن و منداڵ.
لەوکاتەوە ئیسرائیل بهڵێنیدا "حەماس نەهێڵێت" و هەڵمەتێکی بەرفراوانی بۆردومانی ئاسمانی و تۆپخانەکانی دەستپێکردوە و تا 27ی مانگی رابردو دەستی بە ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکان کردوە و بەهۆیەوە نزیکەی 13 هەزار کەس لە کەرتی غەززە گیانیان لەدەستداوە، کە زۆرینەیان هاوڵاتی مەدەنین و ژنان و منداڵانیشان تێدایە.