
ڕێناس گەرمیانی
لەشاری خانەقین سیمپۆیوزمێک دەربارەی توندوتیژی دژ بەژنان بەبەشداری ژمارەیەک لەپیاوان وژنانی شارەکە سازدرا کەلەلایەن کۆمەڵگای ئیبتیهال بۆ مافەکانی مرۆڤ بەڕێووەچو.
زەینەب ئەرکەوازی سەرۆکی گروپی ڕەنگەکانی پەلکەزێرینەی هونەری لەبارەی سیمپۆیوزمەکە وتی:-لە سیمپۆیوزمەکە کە من بەڕێووەمبرد باسمان لەسەر توندوتیژی دژ بەژنان وئاشتەوایی نێو خێزانەکان ویەکسانی ژن وپیاوان لە بەڕێووەبردنی کارەکان کرد ، هەروەها چەندین خاڵمان وروژاند لەسەر خۆپاراستن لە توندوتیژییەکان وچارەسەرکردنی کێشەوگرفتەکانی ناو کۆمەڵگا . ئەم سیمپۆیوزمە بەردەوام دەبێت تاکو کۆتایی ئەم مانگەوبێجگە لە شاری خانەقین لەشارەکانی دەوروبەریشی لەچەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجام دەدرێت .