
ئەو ئۆتۆمبێلەی ئەمڕۆ ، کوشتنی عەقید زەید عادل بەڕێوبەری پێشووی بنکەی پۆلیسی عەرەفەی شاری کەرکوکی پێ جێبەجێکرا، لە ڕێگای ناحیەی تازە دۆزرایەو بکوژەکەش بە کوژراوی لە نێو ئۆتۆمبێلەکەدا دۆزراوەتە.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی کەرکوک ڕایگەیاند، دوای کوژرانی عەقید زەید عادل، بکوژەکە لە ڕێگەی هێڵی فریاگوزاری ژمارە 911 ، لە نزیک ناحیەی تازەی باشوری کەرکوک پەیوەندی کردووەو پێیانی ڕایگەیاندووە، کە لە نزیک شوێنەکەی حاڵەتێکی کوشتن ڕویداوە، ووتیشی کاتێک پۆلیس گەیشتووەتە شوێنی ڕوداوەکە، ئۆتۆمبێلەکە لەسەر ڕێگاکە وەستاوەو تەرمێکی تێدابووە،بەپێی لێکۆڵینەوە سەرەتاییەکان، ئەو کەسە خۆی کوشتووە.
دوای پشکنینیش دەرکەوتووە، ئۆتۆمبێلەکە هەمان ئەو ئۆتۆمبێلەیە کە کوشتنی عەقیدەکەی پۆلیسی پێ جێبەجێکراوەو تەرمەکەش بکوژەکەیە، بەڵام هۆکاری ڕوداوەکە هێشتا ڕون نەبووەتەوە.
بەڵام بەپێی زانیاریەکان، ئەو کەسەی لەنێو ئۆتۆمبێلەکە بەکوژراوی دۆزراوەتەوە و لەتاوانەکە بەشداربوە؛ پێشتر لەگەڵ براکەی کە کارمەند بوە لای عەقید زەید؛ لەسەر دۆسێیەک بەندکراون و دواتر ئەفسەرەکە لێی دەرچوەو دوو براکە تاوانبار کراون و ئەوەی کە پۆلیسیش بوە فەسڵ کراوە.
دوای دۆزینەوەی تەرمەکە، وردەکاری تاوانەکە بۆ پۆلیس ئاشکرابوەو دەرکەوتووە خۆشی نەکوشتوەو کوژراوە.. ئێستا براکەی و کەسێکی تریش دەستگیرکراون