
دلێر عەلی - رێگای كورستان
ئەمڕۆ ١٧ی کانوونی یەکەم، لە سەرانسەری هەرێمی کوردستان بە شکۆوە یادی "ڕۆژی ئاڵای کوردستان" دەکرێتەوە. لەم ڕۆژەدا ناوەندەکانی خوێندن، فەرمانگە حکومییەکان و کایە جیاوازەکانی کۆمەڵگە بە چالاکیی جۆراوجۆر و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان، ئەم یادە نەتەوەییە بەرز ڕادەگرن.
هاووڵاتییان لەم یادەدا وێڕای دەربڕینی خۆشەویستییان بۆ خاک و نیشتمان، ئاماژە بە مێژووی پڕ لە سەروەریی ئەم ئاڵایە دەکەن.
لەم چوارچێوەیەدا، هاووڵاتییەک بە ڕێگای کوردستانی ڕایگەیاند: "میللەتی کورد لەپێناو بەرزڕاگرتنی ئەم ئاڵایەدا قوربانی و شەهیدی زۆری داوە، بۆیە ئەرکی هەموومانە بەوپەڕی شکۆوە ڕێز لەم سیمبوڵە بگرین و بیپارێزین."
جێی ئاماژەیە، پەرلەمانی کوردستان لە ساڵی ٢٠٠٤دا ڕۆژی ١٧ی کانوونی دووەمی هەموو ساڵێکی وەک ڕۆژی ئاڵای کوردستان دیاری کردووە، کە هاوکاتە لەگەڵ ساڵیادی هەڵکردنی ئاڵای کوردستان لە کۆماری کوردستان لە مەهاباد.