
ڕائد فەهمی، سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق، هێرشێکی توندی کردە سەر ئەو تۆڕە گەندەڵییانەی کە بەرپرسانی باڵای دەوڵەت پارێزگارییان لێ دەکەن و ئاماژەی بەوە کرد کە ئاشکرابوونی ئەو بڕە پارە خەیاڵییانەی لەلایەن ئەو تۆڕانەوە بە فیڕۆ دەدرێن، شەپۆلێکی گەورەی توڕەیی لە شەقامی عێراقیدا دروست کردووە.
فەهمی لە لێدوانەکەیدا جەختی لەوە کردەوە کە جێگەی سەرسوڕمان و نیگەرانییە لە کاتێکدا حکومەتی عێراق بیانووی قەیرانی دارایی و کەمی بودجە دەهێنێتەوە بۆ دانەمەزراندنی دەرچووانی زانکۆکان و دابیننەکردنی خزمەتگوزارییە سەرەتاییەکان بۆ هاوڵاتییان، کەچی لە هەمان کاتدا بە ملیاران دینار لە ڕێگەی تۆڕەکانی گەندەڵییەوە بە فیڕۆ دەدرێت کە لەلایەن کەسانی پلە باڵای دەوڵەتەوە بەرگرییان لێ دەکرێت.
سکرتێری کۆمیتەی ناوەندی حزبی شیوعی عێراق وتیشی، ئەم دۆخە نادادپەروەرانەیە سنووری تێپەڕاندووەو خەڵک چیتر قبوڵی ناکات
