
ئەنجومەنی پارێزگای موسەننا بڕیاریدا بەهۆی ئەو شەپۆلە سەرمایەی ناوچەکەی گرتووەتەوە، ئەمڕۆ چوارشەممە بکرێتە پشووی فەرمی.
بەپێی ڕاگەیەندراوی فەرمی ئەنجومەنەکە، بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما و خراپی دۆخی کەشوهەوا، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت لە سنووری پارێزگای موسەننا پشووە.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە دراوە کە ئەم بڕیارە تەنها ئەو فەرمانگانە ناگرێتەوە کە سروشتی کارەکانیان "ئەمنی و خزمەتگوزارییە" و ئەوان بەردەوام دەبن لە کارەکانیان بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەر حاڵەتێکی کتوپڕ.