
بەیانی ئەمڕۆ جارێکی تر گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع، گەڕەکە کوردیەکانی شاری حەلەبیان تۆپباران کردەوە
میدیاکان بڵاویان کردەوە، بەیانی ئەمڕۆ، گرووپە چەکدارەکانی سەر بە ئەحمەد شەرع، بەردەوامن لە بۆردوومانکردنی گەڕەکەکانی شێخ مەقسووو، ئەشرەفییە و بەنی زەید لە شاری حەڵەب.
بەپێی ووتەی میدیاکان ،نەخۆشخانەی عوسمان لە گەڕەکی ئەشرەفییەی حەڵەب بەهۆی تۆپبارانی گرووپە چەکدارەکانەوە لەکۆنتڕۆڵ دەرچووە
هاوکات بەپێی زانیاریەکان ژمارەی قوربانیەکانی هێرشەکانی سەر شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە بۆ ٥ شەهید و ٤٤ بریندار بەرز بووەتەوە کە سەرجەمیان هاووڵاتی مەدەنین و منداڵێکیشیان تێدایە.