چوارچێوەی هەماهەنگی بە مەبەستی تاوتوێکردنی دوایین پێشهاتە سیاسییەکان و دیاریکردنی وادەی دانیشتنی پەرلەمان بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار کۆبوونەوەیەکی گرنگ ئەنجام دەدات.

ئەمڕۆ دووشەممە، 2026/2/16، عەلی دیفاعی وتەبێژی ئەنجوومەنی باڵای عێراق بةميدياكانى رایگەیاند؛ کۆبوونەوەکە لە نووسینگەی هومام حەموودی سەرۆکی هاوپەیمانیی ئەبشر یا عێراق بەڕێوەدەچێت .

عەلی دیفاعی وتيشى، تاوەکو ئێستا نووری مالیکی تاکە کاندیدی فەرمی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکوەزیران و هیچ ناوێکی دیکە بۆ ئەو مەبەستە دیاری نەکراوە. هاوکات لە تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا داوا لە سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق دەکرێت، رۆژێک بۆ هەڵبژاردنی سەرۆککۆمار دەستنیشان بکات تاوەکو رێکارە دەستوورییەکان تەواو بکرێن.

 تا ئێستا نووری مالیکی تاکە کاندیدی فەرمیی چوارچێوەی هەماهەنگییە بۆ پۆستی سەرۆکوەزیران، بەڵام بەهۆی ڤیتۆی ئەمریکا و رەتکردنەوەی راسپاردنی مالیکی بۆ ئەو پۆستە، لایەنەکانی چوارچێوەکە ناچار بوون بە دوای کاندیدێکی دیکەدا بگەڕێن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا