سوننەکان نەگەیشتنە ڕێکەوتن و نەیانتوانی کاندیدی سەرۆکی پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە

فەرمانگەی راگەیاندنی چوارچێوەی هەماهەنگی لە بەیاننامەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاندووە: چوارچێوەی هەماهەنگی  کۆبونەوەی ئاسایی خۆی لە نوسینگەی محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق ئەنجامدا، بۆ تاوتوێکردنی کارە لە پێشینە نیشتمانییەکانی پەیوەست بە قۆناغی داهاتوو و تاوتوێكردنی رێگاکانی پێکهێنانی حکومەت لە چوارچێوەی دەستوردا.

چوارچێوەی هەماهەنگی داوای كردووە، بە زووترین کات دانیشتنێکی ئەنجومەنی نوێنەران رێكبخرێت و دەستەی سەرۆكایەتی هەڵبژێرێت، هاوکات جەخت لەسەر گرنگی بەردەوامبونی گفتوگۆ لەنێوان هەموو لایەنە سیاسییەکان دەكاتەوە بۆ چارەسەرکردنی پرسی پێکهێنانی حکومەت و چارەسەرکردنی پابەندبونە نیشتیمانییەکانی دیکە بە گیانی بەرپرسیارێتی و لێکتێگەیشتن.

لە ئێستا سێ کەس لە نێو شیعەکان زۆرترین قسەیان لەسەرە کە وەک کاندیدی فەڕمی بۆ پۆستی سەرۆک وەزیران ، ئەوانیش بریتین لە: علی شوکری و محەمەد شیاع سودانی و نوری مالیکی.

بەهەمان شێوە تا ئێستا لایەنە سوننیەکانیش لە سەر یەکلاکردنەوەی کاندیدی پۆستی سەرۆکی پەرلەمان ڕێکنەکەوتوون، ناکۆکی و مشتومڕ لە نێوان لایەنە براوەکان بۆ ئەو مەبەستە بەردەوامە.

لە نێو سوننەکانیشدا پێنچ کەس هەوڵی وەرگرتنی ئەو پۆستە دەدەن، بەڵام تائیستا ڕێکەوتن لە سەر هیچ کاندیدێک نەکراوەو ناکۆکیەکانی نێوانیان یەکلاکردنەوەی کاندیدێکی فەڕمی پەکخستووە.

بەڵام ئەحمەد ئەلمەساری سەرکردە لە حزبی تەقەدوم ڕایگەیاند، سوننەکان جگە لە محەمەد حەلبوسی کاندیدی تریان نابێت بۆ پۆستی سەرۆکی پەرلەمان

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا