
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە ڤەنزوێلا لە نێوان ٣٠ بۆ ٥٠ ملیۆن بەرمیل لەو نەوتەی کە کەوتووەتە ژێر سزاکانەوە، ڕادەستی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا دەکات. ئەمەش دوای لابردنی نیکۆلاس مادۆرۆ دێت کە لە کۆتایی هەفتەی ڕابردوودا لەلایەن هێزە ئەمریکییەکانەوە لە وڵاتەکەی ڕفێندرا.
ترەمپ لە بڵاوکراوەیەکدا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان نووسیویەتی: «ئەم نەوتە بە نرخی بازاڕ دەفرۆشرێت، منیش وەک سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، کۆنترۆڵی ئەو پارانە دەکەم بۆ ئەوەی دڵنیابم لەوەی بۆ بەرژەوەندی گەلی ڤەنزوێلا و ئەمریکا بەکاردەهێنرێن.