
دوای دەست بەكار بوونی وەك سەرۆكی فەنزوێللا، دێڵسی رۆدریگێز جێگری پێشوی مادۆرۆی رایگەیاند داوای سەلامەتی سەرۆك دەكەین و هێشتائەو سەرۆكی فەنزوێللایە.
دادگای باڵای ڤەنزوێلا ئەمڕۆ یەکشەممە بڕیاریدا جێگری سەرۆک ڕابسپێرێت بۆ ئەوەی بە شێوەیەکی کاتی دەسەڵاتەکانی مادورۆ بگرێتە دەست و دێڵسی ڕۆدریگێز، جێگری سەرۆکی ڤەنزوێلا لە ڕێگەی تۆمارێكی دەنگی كە تەلەفزیۆنی فەرمی ڤەنزوێلا بڵاوکردەوە، جەختی کردەوە کە وڵاتەكەی ناچێتە ژێر باری کۆلۆنیالیزم (ئیستعمار)، ئەوەش وەک وەڵامێک بۆ لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ.
دێڵسی ڕۆدریگێز، ئاماژەی بە پێویستی یەکڕیزی کرد بۆ بەرگریکردن لە ڤەنزوێلا و جەختی کردەوە کە تەنها یەک سەرۆک بۆ وڵات هەیە، مەبەستی مادورۆ بو. لە کاتێکدا ماریا کۆرینا ماچادۆ، ڕێبەری ئۆپۆزسیۆن و هەڵگری خەڵاتی نۆبڵی ئاشتی، داوای ڕادەستکردنی "دەستبەجێی" سەرۆکایەتی بە ئێدمۆندۆ گۆنزالێس ئورۆتیا، کاندیدی ئۆپۆزسیۆن دەکات، لایەنگرانی مادورۆش پێیان وایە بەگوێرەی یاسای ڤەنزوێلا دەبێت سەرۆکایەتی ڕادەستی دێڵسی ڕۆدریگێز بکرێت.
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕۆژی شەممە ئاشکرایکرد کە ڕۆدریگێز سوێندی یاسایی خواردوە بۆ وەرگرتنی پۆستی سەرۆکایەتی لە ڤەنزوێلا، و جەختی لە "ئامادەیی بۆ هاوکاری" لەگەڵ واشنتن کردوەتەوە. لە هەمانکاتدا، ترەمپ باسی لە "بەڕێوەبردنی" ڤەنزوێلا کرد بە هاوکاری "تیمێکی ڤەنزوێلایی" لە ماوەی "قۆناغێکی ڕاگواستن"دا کە ماوەکەی دیاری نەکراوە.