
لە ڕاگەیەندراوێکدا، دەسەڵاتی دادوەری عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی دۆسیەی گەندەڵی عەدنان جومەیلی، بریکاری پێشووی وەزارەتی نەوت، بە هەماهەنگی لەگەڵ دەسەڵاتدارانی هەرێمی کوردستان و بە سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی فایق زەیدان، سەرۆکی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، دەست بەسەر ٣٧٥ کیلۆگرام زێڕدا گیراوە.
بەگوێرەی ڕاگەندراوەکەی ئەنجومەنی باڵای دادوەری، لەو بڕە ٣٥٨ کیلۆگرامی لە هەرێمی کوردستانەوە ڕادەست کراوە و لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەشدا ١٧ کیلۆگرامی دیکە دەستی بەسەردا گیراوە. سەرجەم ئەم زێڕە بە فەرمی ڕادەستی گەنجینەی بانکی ناوەندی عێراق کراوە.
