
كەناڵێكی فەرمی ئیسرائیل راگرتنی گەشتەكانی هۆڵەندای بۆ وڵاتەكەیان پشت‌راست كردەوە، ئەویش بەهۆی ئەگەری هێرشكردنە سەر ئێران لەلایەن ئەمەریكاوە.
به‌گوێره‌ی ئه‌و كه‌ناڵه ئیسرائیلیه، ئه‌مڕۆ هێڵی ئاسمانی هۆڵندا ڕایگه‌یاندوه، گه‌شته‌كانی بۆ ئیسرائیل به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ڕاده‌گرێت و تا ئاگاداركردنه‌وه‌ی دواتر، هیچ گه‌شتێك بۆ ئیسرائیل ئه‌نجام ناده‌ن.
هێڵی ئاسمانی هۆڵندا هۆكاری راگرتنی گه‌شته‌كانیشی بۆ ته‌لئه‌بیب بۆ هۆكاری ئه‌منی و ئه‌گه‌ری رودانی حاڵه‌تی نه‌خوازراو كردۆته‌وه و راگرتنه‌كه‌شی په‌یوه‌ستكردوه به پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندی گشتی سه‌رنشینان.
پێشتریش عه‌باس عێراقچی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه رایگه‌یاند، ده‌رفه‌تێك هه‌یه بۆ گه‌یشتن به "چاره‌سه‌رێكی ڕێككه‌وتنی هاوبه‌ش، دادپه‌روه‌رانه و هاوسه‌نگ" له پێش چاوه‌ڕوانكراوی خولی سێیه‌می دانوستانه‌كان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا كه بڕیاره ڕۆژی پێنجشه‌ممه له جنێڤ به‌ڕێوه‌بچێت.
پێشتریش كه‌ناڵی 12 له ڕاپۆرتێكدا ڕایگه‌یاندبو، سوپای ئیسرائیل ئاماده‌كارییه‌كانی بۆ ئه‌گه‌ری ڕوبه‌ڕوبونه‌وه له‌گه‌ڵ ئێران خێراتر ده‌كات، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه كه ئیسرائیل له به‌رامبه‌ر هه‌ر ڕێككه‌وتنێكی ئه‌گه‌ری له نێوان تاران و واشنتن خۆی ئاماده ده‌كات.
ئه‌م ئاماده‌كاریانه ورده‌كاری نوێ له‌خۆده‌گرێت سه‌باره‌ت به تواناكانی فڕۆكه ئێف 22 كه گه‌یشتونه‌ته ئیسرائیل، هه‌روه‌ها چوارچێوه‌ی جێگیركردنی هێزه‌كانی ئه‌مریكا له ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.