ئەمڕۆ پێنچ شەممە ، کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق، بە هەماهەنگی لەگەڵ  نووسینگەی خۆی لە پارێزگای بەسرەدا، فۆرمی داواکاری پێکهێنانی هەرێمی بەسرەی ڕاگەیاند ، کە ئەم هەنگاوە دووبارە ڕێڕەوی دروستکردنی هەرێمە ئیدارییەکان زیندوو دەکاتەوە کە لە دەستووری عێراقدا هاتووە.

لەو بارەیەوە حەیدەر محەمەد بەڕێوبەری ئۆفیسی بەسڕەی کۆمیسیۆنی هەڵبژاردنەکان، لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی هەواڵی فەڕمی ڕایگەیاند،بەپێی مادەی (2) لە یاسادا، تەنها دوو لایەن مافی پێشکەشکردنی داواکاری فەرمییان هەیە بۆ دروستکردنی هەرێمەکان ئەوانیش بریتین له : ئەنجوومەنی پارێزگا، کە دەتوانێت بە داوای سێ لەسەر یەکی  ئەندامەکانی داوا کاری پێشکەش بکات، هەروەها لە (10%)ی  دەنگدەرانی هەر پارێزگایەک دەتوانن ئەم داواکارییە پێشکەش بکەن.

ووتیشی ڕێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی ناتوانن وەک قەوارەیەکی مەعنەوی بە فەرمی داواکاری لەو جۆرە پێشکەش بکەن، بەڵام ئەندامەکانیان بەو پێیەی دەنگدەرن، دەتوانن لەچوارچێوەی ڕێڕەوی جەماوەری کە یاسا ڕێگای پێداوە جوڵە بکەن.

حەیدەر محەمەد جەختی لەسەرکردەوە، کۆمسیۆن فۆڕمێکی تایبەت بە کۆکردنەوەی  لە 2%ی واژۆی دەنگدەرانی پارێزگای بەسڕەی ئامادە کردووە، هەرکاتێک ، ووردبینی لە واژۆکان کراو دەرکەوت واژۆکان ڕاست و دروستن ، ئەو کاتە دەرگای ناوەندەکانی تۆمارکردن بۆ وەرگرتنی لە 10%ی داواکاری دەنگدەران دەکرێتەوە، ئەمەش زەمینە خۆشکەر دەبێت بۆ تەواوکردنی داواکاریە یاساییەکان.

بەڕێوبەری ئۆفیسی هەڵبژاردنەکانی بەسڕە ڕاشیگەیاند، کۆمسیۆن لەماوەی سێ ڕۆژدا داواکاریەکەی، لە میدیاکانەوە ڕادەگەیەنێت و پاشان ، تۆماری ئارەزومەندانە دەکاتەوە، بەجۆرێک ماوەکەی کەمتر لەمانگێک نەبێت، ئەمەش بۆ پێداچونەوەی ئەو هاوڵاتیانەی کە مەرجەکانی دەنگدانیان تێدا هەیەو واژوویان لە تۆمارە ئامادەکراوەکەدا هەیە.

 بۆ تەواوکردنی ڕێژەی 10%ی پێویست لە ڕوی یاسایی و دواتر بۆ گواستنەوەی قۆناغی ڕاپرسی.

بەرپرسەکەی کۆمسیۆن ڕونشیکردەوە، دوای ووردبینیکردن لە ڕاست و دروستی داواکاریەکە ، بەرز دەکرێتەوە بۆ ئەنجومەنی وەزیران ،بەمەبەستی دیاریکردنی ڕۆژێک بۆ ئەنجامدانی ڕاپرسی لەبارەی پێکهێنانی هەرێمی بەسڕە، تا لەو ڕێگە دەستوری و یاساییەوە، دەنگدەرانی بەسڕاە قسەی خۆیان بکەن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا