
حەیدەر عەبودى وتەبێژی حکومەتی عێراق ڕاگەیاند، کە سەردانی شاندی عێراقی بۆ تاران تایبەت بووە بە پەیوەندییە دوقۆڵییەکان و پەرەسەندنە ناوخۆیی و ئابوورییەکان و هەڵگری هیچ پەیامێک نەبووە وەک باسکراوە.
پێشتر، نوسینگەی سەرۆک وەزیران، عەلی زەیدی، هەواڵێکی ڕۆژنامەی نیویۆرک تایمزی بە توندی ڕەتکردەوە کە گوایە ناوبراو پێشنیارێکی سەرۆکی ئەمریکا، دۆناڵد ترەمپی، بۆ ئاگربەست گەیاندووەتە تاران.
لای خۆیەوە، وەزیری دەرعەی ئێران، عەباس عێراقچی، ئاماژەی بەوە کرد کە سەرۆک وەزیرانی عێراق تەنها تێڕوانینەکانی خۆی دوای سەردانی واشنتۆن خستووەتەڕوو و جەختیشی کردەوە کە ئێران و ئەمریکا پێویستیان بە نێوەندگیر نییە.
