
جێگری سەرۆكی فەنزوێلا دیلسی رۆدریگیز سوێندی یاسایی خوارد و بووە سەرۆكی فەنزوێلا.
دیلسینا ڕۆدریگێز گۆمێز له میانی ڕێوڕه‌سمی ده‌ستبه‌كاربونیدا وتی، "زۆر دڵته‌نگم به‌و ئازارانه‌ی كه به‌هۆی ده‌ستدرێژییه سه‌ربازییه نایاساییه‌كان بۆ سه‌ر زێدی خۆمان به‌سه‌ر گه‌لی ڤه‌نزوێلادا هاتوه،، هه‌روه‌ها زۆر دڵته‌نگم به ڕفاندنی دو پاڵه‌وانمان، سه‌رۆك نیكۆلاس مادۆرۆ و خانمی یه‌كه‌می سیلیا فلۆریس، كه له ئه‌مریكا به بارمته گیراون".
سه‌رۆكی كاتی ڤه‌نزوێلا ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، هه‌ست به دڵته‌نگی ده‌كه‌م، به‌ڵام هه‌ست به شانازیش ده‌كه‌م، به‌ناوی هه‌مو خه‌ڵكی ڤه‌نزوێلاوه سوێند به باوكمان سیمۆن بۆلیڤار ده‌خۆم كه خوێنی له ده‌ماره‌كانی ڤه‌نزوێلییه‌كاندا ده‌ڕوات.
شه‌ممه‌ی ڕابردو دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، ئه‌مریكا ئۆپه‌راسیۆنێكی بۆ سه‌ر ڤه‌نزوێلا ده‌ستپێكردوه، هه‌روه‌ها نیكۆلاس مادورۆ سه‌رۆكی ڤه‌نزوێلا و سیلیا فلۆریسی هاوسه‌ری ده‌ستگیركراون و به‌ره‌و نیویۆرك گواستراونه‌ته‌وه