
بەپێی بڕیارێكی دادگای فەنزوێللا ديلسى رۆدریگۆ گۆمێزی جێگری وەك سەرۆكی وڵات دیاریكرد.
دادگای باڵای ڤه‌نزوێلا بڵاویكرده‌وه، بڕیاره‌كه بۆ ده‌سته‌به‌ركردنی به‌رده‌وامی كاركردنی دامه‌زراوه‌كانی ده‌وڵه‌ت و به‌رگریی گشتیی وڵاته‌كه بوه له‌ژێر ڕۆشنایی ئه‌وه‌ی كه به "نه‌بونی زۆره‌ملێ" نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ده‌ستوری وه‌سفیكردوه.
دادگا ڕونیشیكرده‌وه، بڕیاره‌كه له‌سه‌ر بنه‌مای لێكدانه‌وه‌ی ماده‌كانی 234 و 239ی ده‌ستوری ڤه‌نزوێلایه، كه ده‌سه‌ڵاتی به جێگری سه‌رۆكی وڵات داوه له حاڵه‌ته‌كانی ئاماده‌نه‌بونی كاتی سه‌رۆكی ده‌وڵه‌ت، به له‌به‌رچاوگرتنی ئه‌وه‌ی بارودۆخی ئێستا ده‌كه‌وێته ژێر خانه‌ی "مه‌حاڵبونی ماددی و كاتی" كه ڕێگری له سه‌رۆك كۆمار ده‌كات له جێبه‌جێكردنی ئه‌ركه‌كانی.
به‌وته‌ی دادگای باڵای ڤه‌نزوێلا، ژوری ده‌ستوری وڵات پێیوایه، "بارودۆخی ئێستا له ئه‌نجامی "ڕفاندنی نیكۆلاس مادۆرۆ سه‌رۆكی ده‌ستوری وڵات" بوه، كه ئه‌مه‌ش پێویستی به گرتنه‌به‌ری ڕێوشوێنی تایبه‌ت هه‌یه بۆ پاراستنی به‌رده‌وامی ده‌وڵه‌ت و نه‌زمی ده‌ستوری.
هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، دادگای باڵا بڕیاریدا كه جێگری سه‌رۆكی ڕاسپێردراو، فه‌رمانده‌یی باڵای سه‌ربازی و ئه‌نجومه‌نی نیشتمانی، ده‌ستبه‌جێ له ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه ئاگاداربكرێنه‌وه، ئه‌مه‌ش له ژێر ڕۆشنایی ئه‌وه‌ی كه به "پێویستی به‌په‌له و ئه‌و مه‌ترسییه دڵنیایه‌ی كه ڕوبه‌ڕوی وڵات ده‌بێته‌وه" وه‌سفیكردوه.
شەوی شه‌ممه‌ی رابردو، ئەمریكا هێرشی سەربازی بۆ سەر ڤەنزوێلا ئەنجامدا و دواتریش ئه‌مڕۆش دۆناڵد تره‌مپ، دەستگیركردنی نیکۆلاس مادورۆ و هاوسەرەکەی ڕاگەیاند و باسی لەوەكرد كە بە فڕۆکە براونه‌ته ده‌ره‌وه‌ی ڤەنزوێلا"، لەلایەكی دیكەوە وەزیری دادی ئەمریكا رایگەیاند، مادۆرۆ بەتۆمەتی "تیرۆر"و "ماددە هۆشبەر" دادگایی دەكرێت.