
جاسم حلفی، ناسراو بە (ئەبو ئەحلام ) ئەندامی پێشووی مەکتەبی سیاسی حزبی شیوعی عێراق و سیاسەتمەدار، له ئه‌كاونتی تایبەت بە خۆی له فه‌یسبووك بڵاوی كرده‌وه‌تەوه: "ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه نه‌كه‌وتنه ژێر داواكاریی خه‌ڵك بۆ دانانی چه‌ك، هه‌روه‌ها ئه‌و میلیشیایانه‌ی كه نه‌چوونه ژێر داواكاریی مه‌رجه‌عی شیعه‌كانه‌وه بۆ كۆتایهینان به چه‌كی بێمۆڵه‌ت، ئێستا مارك ساڤایا، نێرده‌ی تایبه‌تی سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا بۆ عێراق، بڕیاره‌كانی جێبه‌جێ ده‌كات و دەبێت میلیشیاكان ملكه‌چی بڕیاره‌كانی ترامپ بن."
ئه‌وه‌شی نووسیوه: "ساڵانێكی زۆره عێراقییه‌كان داوا ده‌كه‌ن كه چه‌ك ته‌نیا له‌ده‌ستی هێزه فه‌رمییه‌كانی دەوڵەتدا بێت، هه‌روه‌ها ساڵانێكه باس له كۆتایهێنانی میلیشیاكان ده‌كرێ، کەچی ئه‌وان بێ وه‌ڵام مانه‌وه. به‌ڵام ئێستا ساڤایا بڕیاری پێیان كردووه چەک دابنێن، پێشبڕكێیانه بۆ چه‌كدانان.