
هەفتەی داهاتوو کۆنگرێسی ئەمەریكا كۆدەبێتەوە تا رێگری لە ترەمپ بكات تا هێرش نەكاتە سەر ئێران.
ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز هەینی ٢٠ـی شوبات بڵاویکردەوە" هەفتەی داهاتوو کۆنگرێس بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتەکانی ترەمپ بەرانبەر ئێران کۆدەبێتەوەو، ئەم هەنگاوە نوێیەی کۆنگرێس لە کاتێکدایە کە گرژییەکان لەگەڵ تاران بەردەوامن و سوپای ئەمریکاش خۆی بۆ ئەگەری ململانێیەکی مەترسیدار ئامادە دەکات، بۆ حاڵەتێک ئەگەر هەوڵە دیپلۆماسییەکان شکستیان هێنا".
دەستووری ویلایەتە یەکگرتووەکان، تەنها رێگا بە کۆنگرێس دەسەڵاتی راگەیاندنی جەنگی هەیە، بەڵام پێشتر چەندین هەوڵی هاوشێوە لە لایەن دیموکراتەکان و تەنانەت هەندێک لە کۆمارییەکانیشەوە بۆ سنووردارکردنی دەسەڵاتی سەرۆک شکستیان هێنابوو.
ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمەریکا هێزێکی بێ شوماری ئاسمانی و دەریای لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و کەنداو کۆکردۆتەوە بۆ هێرشکردنە سەر ئێران و ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن کە دەستپێکردنی هێرشەکە نزیکە.