
ئەمڕۆ شەممە کۆریای دیموکراتی لە بەیاننامەیەکی تونددا، ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی بە هەوڵدان بۆ بەهێزکردنی بلۆکە سەربازییەکان و خێراکردنی پڕۆسەی چەکداربوون تۆمەتبار کرد.
ئەم کاردانەوەیە دوای لوتکەی ناتۆ دێت کە هەفتەی ڕابردوو لە تورکیا بەڕێوەچوو و تێیدا گرێبەستی سەربازی و پیشەسازی بە بەهای زیاتر لە ٥٠ ملیار دۆلار واژۆ کرا.
پیۆنگیانگ جەختیکردەوە کە ناتۆ بلۆکێکی ئامادەیە بۆ جەنگ و ململانێ، کە بەرژەوەندییە جیۆپۆلیتیکییە تایبەتەکانی خۆی لەسەر حیسابی ئاشتی و ئاسایش لە ئەوروپا و ناوچەی ئاسیا و زەریای هێمن بەدی دەهێنێت.
کۆریای دیموکراتی ڕایگەیاند، ئەو هەنگاوانەی ناتۆ وەک هەڕەشە بۆ سەر مافە سەروەرییەکانی دەبینێت. هاوکات لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە پیۆنگیانگ پارێزگاری لە سەروەری و بەرژەوەندییە ئەمنییەکانی دەکات، داواشیکرد داماڵینی چەکی ئەتۆمی لە جیاتی فشار خستنە سەر کۆریای دیموکراتی، دەبێت لە هاوپەیمانانی ئەمریکاوە دەست پێ بکات.
