​عەلی خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە نوێترین پەیامیدا سەبارەت بە دۆخی ناوخۆی وڵاتەکەی، پەردەی لەسەر دووڕیانێکی سیاسی لادا؛ لە لایەکەوە دانی بە ڕەوایی داواکاریی کاسبکاراندا نا، و لە لایەکی دیکەوە بەشێک لە ناڕەزایەتییەکانی بە "ئاژاوەگێڕی" و "بەکرێگیراوی" وێنا کرد. ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە شەپۆلێکی نوێی ناڕەزایەتی شارەکانی ئێرانی گرتووەتەوە.

​ددانپێدانان بە قەیرانەکەدا

​ڕێبەری ئێران ئەمڕۆ شەممە،ڕایگەیاند: ئەو گردبوونەوانەی لەلایەن کاسبکاران و بازاڕییەکانەوە دەکرێن "قسەی ڕاستن" و جەختی کردەوە کە بەرپرسانی باڵا لە هەوڵی چارەسەردان. ئەم گوتارە هەوڵێکە بۆ هێورکردنەوەی جەمسەرە ئابوورییە کلاسیکییەکانی ناو بازاڕ، کە مێژوویەکی درێژیان لەگەڵ سیستمی سیاسیی ئێراندا هەیە.

​دێوەزمەی "دوژمن" و ناونانی ناڕازییان بەئاژاوەگێڕ 

​خامنەیی لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، هێڵێکی سووری کێشا و بەشێک لە خۆپێشاندەرانی بە "ئاژاوەگێڕ" ناوزەد کرد. ئەو پێیوایە کە "دوژمن" دەیەوێت لە ڕێگەی بەکرێگیراوەکانییەوە ناڕەزایەتییە بژێوییەکان بۆ ئامانجی سیاسی بقۆزێتەوە. ئەم گوتارە ئەمنییە، وەک هەمیشە، هەوڵێکە بۆ جیاکردنەوەی "ناڕازیی نان" لە "ناڕازیی سیستم".

 سەرنج:

​ناونانی خۆپێشاندەران بە "ئاژاوەگێڕ" جۆرێکە لە پەردەپۆشکردنی شکستی سیستەمی سەرمایەداریی دەوڵەتی لە دابینکردنی دادپەروەریدا. کاتێک هەژاری دەگاتە ناو ئێسک و پرۆسەی بەرهەمهێنان پەککەوتە دەبێت، جەماوەر چیدی تەنیا "داواکاری" نییە، بەڵکو دەبێتە هێزێکی ڕادیکاڵ بۆ گۆڕینی دۆخی هەبوو.

 کێشە ڕاستەقینەکە لەو "پەراوێزخراوانە"دایە کە هیچ جێگەیەکیان لە بازاڕدا نییە و وەک سوپایەکی بێکار و برسی، لە لایەن دەسەڵاتەوە وەک "ئاژاوەگێڕ" وێنا دەکرێن.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا