
ئەمڕۆ دووشەممە، لە ناوچەی مەعامیر لە بەغداد، ناکۆکی خێزانی لەسەر میراتی زەوی لە نێوان باوک و کوڕێک درووست دەبێت، بەهۆیەوە باوکە بە چەکی تاپڕ کوڕەکەی دەکوژێت.
هاوکات لە باشووری شاری ناسرییە، چەند چەکدارێکی نەناسراو بازرگانێکی و یەکێک لە کوڕەکانی دەڕفێنن.
هێزە ئەمنییەکان دەستیان بە لێکۆڵینەوە و گەڕان بەدوای تاوانبارانی ڕفاندنەکەدا کردووە.
