
سێ دۆسیە هەستیارەکەی ناو جانتاکەی زەیدی چین؟
ئەمڕۆ، عەلی زەیدی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بە سەرۆکایەتیی شاندێکی باڵای حکومی و سەربازیی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت.
لەم سەردانە فەرمییەدا، زەیدی سێ دۆسیەی هەستیار لەگەڵ بەرپرسانی ئەمریکا تاوتوێ دەکات، کە پێکهاتوون لە: چارەنووسی گرووپە چەکدارەکانی شیعە، میکانیزمی ڕووبەڕوو بوونەوەی گەندەڵی، ڕێگری لە قاچاخچێتی و سپیکردنەوەی دۆلار بۆ دەرەوەی عێراق.
