
ئامارە نوێیەکانی پزیشکی دادوەری سلێمانی کارەساتێکی گەورە نیشان دەدەن؛ لە کۆی ٨٣٥ گیانلەدەستدانی ساڵی ٢٠٢٥، ٢٢٦ کەسیان تەنها قوربانی ڕووداوی هاتووچۆ بوون. ئەمەش واتای ئەوەیە کە یەک لەسەر چواری مردنەکان بەهۆی بێباکی سەر شەقامەکانەوە بووە.
قوربانییەکان پێکهاتوون لە ١٨٣ پیاو و ٤٣ ئافرەت.١٦١ ڕوداوی ئۆتۆمبێل، ٣٤ڕوداوی ماتۆڕسکیل و شێلانی پیادە بە ٣١ حاڵەت هۆکاری سەرەکی بوون.
پزیشکی دادوەری جەخت دەکاتەوە کە زۆرینەی قوربانییەکان بەهۆی "زەبری سەخت و بەهێز" گیانیان لەدەستداوە، کە ئەمەش دەرەنجامی ڕاستەوخۆی خێرایی زۆر و نەبەستنی پشتێنی سەلامەتییە.
سەرنج:
خراپیی ڕێگاکان هۆکارێکە، بەڵام خێرایی و پشتگوێخستنی سەلامەتی بڕیاردەری سەرەکین؛ ڕێگای خراپ ئۆتۆمبێل تێکدەدات، بەڵام بێباکی کۆتایی بە ژیانمان دێنێت.
