
فەرهاد شامی: وردەکاری و ئەنجامەکان بە شێوەیەکی فەرمی دوای تەواوبوونی ڕاوێژەکان ڕادەگەیەنرێن
سەرچاوەیەکی حکومیی ئاگادار بە (ئێخباریەی سووری) ڕاگەیاند، کە ئەو کۆبوونەوەی ئەمڕۆ لە دیمەشق لە نێوان حکومەتی سوریاو هێزەکانی سوریای دیموکراتی (هەسەدە) بە ئامادەبوونی مەزڵووم عەبدی بەڕێوەچوو، لە چوارچێوەی بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی «ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار (مارس) هیچ ئەنجامێکی لێ نەکەوتووەتەوە کە ببێتە هۆی خێراکردنی جێبەجێکردنی ڕێککەوتنەکە ، بەڵام ڕێککەوتوون لەسەر بەردەوامیدان بە کۆبوونەوەی تر لە داهاتوودا.
لای خۆیەوە فەرهاد شامی بەڕێوبەری ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکراتی ڕایگەیاند، ئەو کۆبوونەوەیەی کە شاندێکی سەرکردایەتی هێزەکانمان، هێزەکانی سووریای دیموکرات و بەرپرسانی حکومەتی دیمەشقی کۆکردەوە، لە چوارچێوەی گفتوگۆکانی تایبەت بە تێکەڵبوونی سەربازی، کۆتایی هات.
ووتیشی وردەکاری و ئەنجامەکان بە شێوەیەکی فەرمی دوای تەواوبوونی ڕاوێژەکان ڕادەگەیەنرێن، ئەوەی ئێستا لە دەرەوەی ئەم چوارچێوەیە بڵاودەکرێتەوە گوزارشت لە ڕاستییەکانی ناو کۆبوونەوەکە ناکات.