
بەهۆی نزیك بوونەوەی بڕیاری ئۆپێك بە كەمكردنەوەی خستنە بازاڕی نەوتی خاو نرخی ئەم شلەمەنیە بەرز بۆوە.
نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت به 62 دۆلار و 99 سەنت مامەڵەی پێوەکرا و نرخی نەوتی خاوی ڕۆژئاوای تەکساسی ئەمریکا بە ڕێژەی 57 سەنت بەرزبوەوە و گەیشتە 59.12 دۆلار.
بەپێی ئاژانسی ڕۆیتەرز، ڕێکخراوی وڵاتانی هەناردەکاری نەوت (ئۆپێک) و هاوپەیمانەکانی سەرەتا ڕێککەوتن لەسەر ڕاگرتنی بەرهەمهێنانی نەوت لە سەرەتای مانگی نۆڤەمبەردا، ئەوەش هەوڵەکانی بۆ وەرگرتنەوەی پشکی بازاڕ خاوکردەوە لەکاتێکدا نیگەرانییەکان لەبارەی زیادەڕۆیی لە دابینکردنی نەوتدا.