
نزیكبوونەوەی دانوستانەكانی ئێران ئەمەریكاو ترسی شەڕ لەنێوان ئەم دوو وڵاتە نرخی نەوتی خاوی بەرز كردەوە.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٦ـی شوباتی ٢٠٢٦، نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی تەکساسیش بەرزبووەوە و بە ٦٥ دۆلار و ٥٨ سەنت، مامەڵەی پێوە دەکرێت.
شرۆڤەکاران دەڵێن، گرژی و ئاڵۆزییەکانی نێوان ئێران و ئەمریکا یەکێکە لەو هۆکارانەی وایکردووە نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا بێت و جێگیر نەبێت، هەروەها گەیشتنی کەشتی فڕۆکەهەڵگری جێڕاڵد فۆرد بۆ کەناراوەکانی مەغریب یەکێکی ترە لە هۆکارەکان.