سبەی دووشەممە پەرلەمانی عێراق كردەبێتەوە و خوێندنەوە بۆ دوو مادە دەكات.
پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیەی بڵاو کردەوە و تێیدا، خوێندنەوەی دووەم بۆ دوو ماددە دەکرێت لەگەڵ خوێندنەوەی یەکەم بۆ یەک ماددە.
ئەمڕۆ شەممە، پەرلەمانی عێراق بڵاوی کردەوە، رۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە دانیشتنی خۆی ئەنجام دەدات و تێیدا، خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەموارکردنی یەکەمی یاسای چاندنی ئەندامی مرۆڤ و رێگریکردن لە بازرگانی کردن بە ئەندامەکانی مرۆڤەوە.
ئاماژە بەوەش کراوە، خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ رەشنووسی یاسای پەسەند کردنی رێککەوتننامەی لێخۆشبوون لە مەرجەکانی ڤیزای نێوان عێراق و کۆریای باشوور.
ئەوەش خراوەتە روو، خوێندنەوەی دووەم دەکرێت بۆ رەشنووسی یاسای هەمواری یەکەمی یاسای هاتوچۆی ژمارە هەشت بۆ ساڵی ٢٠١٩