کـۆمـەڵـەی پێشمەرگـە دێـرینەکانی حـزبـی شـیـوعـی عێراق هاوسۆزی پشتیوانی خۆی بۆ هاوڕێی پێشمەرگە و ڕاگەیاندکار شەماڵ عادل سەلیم کوڕی شەهیدی سەرکردە عادل سلیم ڕادەگەیەنێت.

کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی عێراق بە نیگەرانی و قوڵەوە هەواڵی هەڕەشەکردن لە هاوڕێی پێشمەرگە و ڕاگەیاندکار شەماڵ عادل سەلیم مانزانی، کە لەلایەن یەکێك لە کوڕانی ئەندامانی پێشووی حزبی بەعسەوە ئەنجام دراوە، ئەوەی کە باوکی لە کاتی ڕاپەڕینی گەلی کوردستان لە ئاداری ساڵی ١٩٩١، لەلایەن خەڵکی هەولێر لە فرقەی فاروقی حزبی بەعس کوژراوە.
ئێمە لە کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی حزبی شیوعی عێراق، لە کاتێکدا هاوسۆزی پشتیوانی تەواوی خۆمان بۆ هاوڕێ شەماڵ عادل سەلیم ڕادەگەیەنین، بە توندترین شێوە ئەم هەڕەشەیە مەحکوم دەکەین و داوا لە دەسەڵاتە پەیوەندیدارەکان دەکەین هـەمـوو ڕێوشوێنە یاساییە پێویستەکان دژی ئەنجام دەری ئەم هەڕەشەیە بگرنەبەر و ڕێگە لە دووبارەبوونەوەی ئـەم جۆرە کردارە بگرن.
تاوانەکانی ڕژێمی دیکتاتۆری پێشووی بەعس دژی گەلی عێراق بە گشتی و گەلی کوردستان بە تایبەتی، هەمیشە لە بیرەوەری نەتەوەییدا دەمێننەوە و کات ناتوانێت بیانسڕێتەوە.

کۆمەڵەی پێشمەرگە دێرینەکانی
حزبی شیوعی عێراق
هەولێر ٢٢ی تەممووزی ٢٠٢٦

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا