
فەرماندەیی ناوەندیی هێزەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم) بە فەرمی ڕایگەیاند:قۆناغێکی نوێی هێرشەکانی بۆ سەر پێگە و بنکەکانی ئێران دەستپێکردووە.
بەپێی بەیاننامەکەی سێنتکۆم، ئامانجی سەرەکی ئەم هێرشانە پەکخستن و تێکشکاندنی ئەو توانایانەی ئێرانە کە مەترسی لەسەر ئاسایشی دەریایی دروست دەکەن.
ئەمریکا دەڵێت ئەم هەنگاوە بۆ بەرپەرچدانەوەی ئەو هەڕەشانەیە کە دەکرێنە سەر ئازادیی هاتوچۆی دەریایی لە گەرووی هورمزدا.
هاوکات لەگەڵ ڕاگەیاندراوەکەی ئەمریکا، میدیا فەرمییەکانی ئێران پشتڕاستیان کردووەتەوە کە دەنگی چەندین تەقینەوەی بەهێز لە باشووری وڵات بیستراوە.
