پەیامنێری رێگای كوردستان لە ئێران

 

خۆپیشاندان دژ بە رژێمی تاران زۆرێك لە شارەكانی رۆژهەڵاتی گرتۆتەوە و لەم چەند رۆژەدا پێكدادان درووست بوەو رژێمیش هێزەكانی بەنێو كوچەكاندا بڵاو كردۆتەوە، لە شاری مەلەکشاهی" لە پارێزگای ئیلام‌ رۆژی  شەممە خۆپیشاندانێکی بەرفراوان کراوە و بە فیشەکی جەنگی تەقە لە خۆپیشاندەران کراوە.

-چوار کوژراو هەیە و دەوترێ زياتر  لە ٣٠ کەس بریندار بوون  لە نەخۆشخانەکان خوێن کەمە و پێویستی بە خوێن هەیە.

- شەپۆلێکی دەستبەسەرکران لە پارێزگاکانی کرماشان و ئیلام دەستی پێکردووە و کە تێیاندا چەند چالاکی مەدەنی و ئەدەبیش گیراون. ئەم دەستبەسەرکراوانە لەدوای خۆپیشاندانی   ناوەندی پارێزگایە، واتە ئیلام و کرماشان دەستی پێکردووە.

 -ژمارەیەک هاووڵاتی لە سەرپێڵی زەهاب بەهۆی بانگەشەی خۆپیشاندان دەستبەسەر کراون کە دەوترێت ژمارەیان ۷ کەسە.

- تا ئێستا لە پارێزگای ئیلام: شارەکانی ئیلام و سەراوڵە لە پارێزگای کرماشان: شارەکانی کرماشان، گیەڵان، شاباد، هەرسین.

-ئەو شارانەن کە پەیوەستی خۆپیشاندانەکان بوون و لەتەواوی شارەكانی دی ئامادەكاری بۆ خۆپیشاندان دەكرێت و ئەگەری رووبەرووبوونەوەش لە نێوان هێزەكان و خۆپیشاندەران بەسەختی دەبێت.

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا