
ئەمڕۆ سێ شەممە وەزارەتی بەرگری روسیا رایگەیاند 76 فرۆكەی بێفرۆكەوانی ئۆكرانیایان تێكشكاندووە.
وه‌زاره‌تی به‌رگری ڕوسیا له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "له 16ی شوبات، له كاتژمێر 8:00ی ئێواره به كاتی مۆسكۆ تا نیوه‌ی شه‌و، سیسته‌می به‌رگری ئاسمانی 76 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی ئۆكرانی له‌ناوبرد".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "24 فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وان به‌سه‌ر خاكی كراسنۆدار، 6 فڕۆكه به‌سه‌ر كۆماری كریمیا، ژماره‌یه‌ك فڕۆكه‌ی بێفڕۆكه‌وانی دیكه‌ش به‌سه‌ر ناوچه‌كانی بێلگۆرۆد و ڤۆرۆنیژ، كۆماری ئه‌دیگیا، ده‌ریای ڕه‌ش و ده‌ریای ئازۆڤ له‌ناوبران".
له 24ی (شوبات/2)ی 2022وه، هێزه چه‌كداره‌كانی ڕوسیا به‌رده‌وامن له ئه‌نجامدانی ئۆپه‌راسیۆنێكی سه‌ربازی تایبه‌ت بۆ پاراستنی ناوچه‌ی دۆنباس له چه‌وساندنه‌وه‌ی ڕژێمی كیێڤ.
له به‌رامبه‌ردا وڵاتانی ڕۆژئاوا سزای ئابوری و دارایی بێ وێنه و توندیان به‌سه‌ر ڕوسیادا سه‌پاند، هه‌روه‌ها به ملیاره‌ها دۆلار پاڵپشتی سه‌ربازییان پێشكه‌ش به لایه‌نی ئۆكرانیا كرد.