
ئەمڕۆ یەکشەممە ، وەزارەتی بەرگریی رووسیا لە نوێترین ڕاگەیەندراویدا ئاشکرای کرد کە هێزەکانیان توانیویانە دەسەڵاتی خۆیان بەسەر ١٢ گوندی ڕۆژهەڵاتی ئۆکرانیادا بسەپێنن.
ئەم زانیارییانە لەلایەن ڤالێری جیراسیمۆڤ، سەرۆکی ئەرکانی سوپای رووسیاوە لە میانەی بەسەرکردنەوەی هێزەکانیدا پشتڕاست کرایەوە. جیراسیمۆڤ ڕوونی کردەوە کە سەرەڕای سەختییەکانی وەرزی زستان، سەربازەکانیان لە ماوەی دوو هەفتەی مانگی شوباتدا ئەو ناوچانەیان کۆنترۆڵ کردووە.
هاوکات مۆسکۆ دۆسیەی ناوچەی دۆنێسکی وەک مەرجێکی سەرەکی بۆ هەر ڕێککەوتنێکی ئاشتی خستووەتە ڕوو، بەڵام ئەم داواکارییە بەردەوام لەلایەن ڤۆلۆدیمێر زێلینسکی و بەرپرسانی کیێڤەوە ڕەت دەکرێتەوە.