
شیعەکانی عێراق ، محەمەد حەلبوسی سەرۆکی حزبی تەقەدووم قبوڵ ناکەن پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێتەوە.
سەڵاح بوشی ئەندامی ئئتلافی دەوڵەتی یاساو سەرکردە لە چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند، چوارچێوەی هەماهەنگی، بە ڕون ئاشکرا هەڵوێستی خۆی خستووەتە ڕوو، کە نایەوێت چیتر محەمەد حەلبوسی ، پۆستی سەرۆکی پەرلەمان وەربگرێتەوەو قبوڵی ناکات، بەڵام هەر کەسایەتیەکی تر کاندید بکرێت لە ماڵی سوننە، ئەوان پێیان قبوڵە.
جگە لە شیعەکان ، بەشێک لەلایەنە سوننەکانیش ڕازی نین ، ئەو پۆستە بە حەلبوسی بدرێتەوە.