فەرماندەی گشتیی سوپای ئیسرائیل، ئەیال زامیر، هۆشدارییەکی توند دەداتە حزبوڵڵای لوبنانی و ڕایدەگەیەنێت کە هێزەکانیان لەسەر کەمپەینە سەربازییەکەیان بەردەوام دەبن و ئامادەن بۆ وەڵامدانەوەی خێرای هەر پێشێلکارییەک کە بکرێتە سەر ڕێککەوتنی ئاگربەست.
پابەندی بە ڕێککەوتنەکە و هۆشداریی توند
ئەم لێدوانانەی فەرماندەی سوپای ئیسرائیل، ڕۆژی یەکشەممە (٥ی تەممووزی ٢٠٢٦) لە میانی بەسەرکردنەوەی هێزەکانی وڵاتەکەی لە قەڵای مێژوویی (بوفۆرت) لە باشووری لوبنان هات. زامیر ئاماژەی بە ڕێککەوتنی ئاگربەستی ئەمنیی ئەم دواییە کرد کە بە نێوەندگیریی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا واژۆ کراوە و وتی:
"چالاکییەکانی هێزەکانمان لە بەرزاییەکانی بوفۆرت و سەرانسەری باشووری لوبنان، بەپێی چوارچێوەی ڕێککەوتنەکە جێبەجێ دەکرێت، بەڵام ئەگەر ئاگربەستەکە پێشێل بکرێت، بە خێرایی ستراتیژمان دەگۆڕین بۆ هێزی هێرشبەر."
فەرماندەی گشتیی سوپا جەختیشی کردەوە کە هەر هەڕەشەیەک ئاڕاستەی هێزەکانیان یان هاووڵاتییانی ئیسرائیل بکرێت، دەستبەجێ لەناودەبرێت. هاوکت داواشی لە سوپای نیشتمانیی لوبنان کرد کە بەرپرسیارێتیی خۆی هەڵبگرێت و ناوچەکە لە چەکدارانی حزبوڵڵا پاک بکاتەوە.
دۆزینەوەی تۆڕێکی تونێل لە ژێر قەڵای بوفۆرت
ئەم سەردانە مەیدانییەی فەرماندەی سوپای ئیسرائیل دوای ئەوە دێت کە هێزەکانیان لەم دواییانەدا کۆنترۆڵی قەڵای بوفۆرتیان کردبوو. بە وتەی سەرچاوە سەربازییەکانی ئیسرائیل، لە کاتی پشکنینی ناوچەکەدا تۆڕێکی فراوانی ژێرزەمینیی تونێل لە ژێر قەڵاکەدا دۆزراوەتەوە، کە حزبوڵڵا وەک بنکەیەکی سەربازی و ستراتیژی بۆ چالاکییەکانی بەکاریهێناوە.
 

 

وتاری نووسەران


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسی، رۆشنبیری، گشتییە ئۆرگانی حزبی شیوعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات


 رێگای كوردستان ماڵپەڕێكی سیاسیfgdsgsdgsdfgsdgعی كوردستانە، مەكتەبی راگەیاندنی ناوەندی بەڕێوەی دەبات

میدیا

   تەلەفۆن:   797 4635 750 964+

   ناونیشان:  هەولێر - گەرەکی ئازادی - نزیك نەخۆشخانەی نانەکەلی

   ئیمێل:  regaykurdistan@gmail.com

سۆسیال میدیا